کوردستانی

بە تۆمەتی قومارکردن زیاتر لە 200 کەس دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی قومارکردن زیاتر لە 200 کەس دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرایکرد  84 سکاڵا لە بنکە و نووسینگەکانی پۆلیس و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمارکراوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو بە تۆمەتی قومارکردن زیاتر لە 200 کەس دەستگیرکراون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "84 سکاڵا لە بنکە و نووسینگەکانی پۆلیس و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمارکراوە، لەسەر ئەو 84 سکاڵایەش زیاتر لە 200 کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵی 2022 181 سکاڵا تۆمارکرابوون، زیاتر لە 300 تۆمەتباریش لەسەر تاوانی قومارکردن دەستبەسەر کرابوون، ئەم هەڵمەتانەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس بەهاوکاری دادگای تاوانەکانی پارێزگای دهۆک بەردەوام دەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan