کوردستانی
تەقینەوە روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کێڵانی زەوییەک هاوڵاتییەک لەڕێگەی باشماخ - پێنجوێن بەهۆی دەستکاریکردنی تەنێکی نامۆوە رووداوێکی تەقینەوە روویدا و گیانی لەدەستدا.
زانا عەبدولرەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 خاوەنی تراکتۆرێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی، لە رێگەی باشماخ - پێنجوێن تەنێکی نامۆ دەدۆزیتەوە و دوای دەستکاریکردنی، تەنەکە دەتەقێتەوە پیایدا و بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدات".
قایمقامی قەزای پێنجوێن لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە وتی "ئەو هاوڵاتییە بە رەگەز فارسە و ناوی (مەهدی جەلال رۆستەمییە)".
هاوڵاتییەکە گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن و ئاسایش و پۆلیسیش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
س.ر

بیروڕا