کوردستانی

حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیارێکی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکی حکومەتت رەزامەندی داوە به‌ خه‌رجكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ به‌شێك له‌ قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی.
 
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجام دەدەن بڕە پارەیەک خه‌رجده‌كات، ئه‌مساڵیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی 82 ملیۆن و 50 هەزار دینار، بۆ خەرجیی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری کە 745 قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن، بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 120 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە، هەروەها ئەو قوتابییانەی یەک بابەت و دوو بابەت له‌ پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ن،بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 50 هەزار دینار تەرخانکراوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ قوتابیانی شنگال خەرجدەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan