تەندروستی
ئینسۆلینی رووەكی دەبێتە جێگرەوەی دەرزیی بۆ تووشبووانی شەكرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ئینسۆلینی رووەكی دەبێتە جێگرەوەی دەرزیی بۆ تووشبووانی شەكرە](/uploads/article/thumbnail/31988/slider_029450325434535.jpg)
مەودا میدیا-
توێژەرانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا توانییان بە بەكارهێنانی خانەی رووەكی و تەكنەلۆجیای سیڵیكۆز ئینسۆلینێكی رووەكی بەرهەمبهێنن كە دەبێتە جێگرەوەی دەرمان و دەرزییەكانی ئینسۆلین بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە.
لە زانكۆی پێنسیڵڤەینیای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا توێژینەوەكە ئەنجامدراوە و لە رووەكە بەرهەمهێندراوەكەیاندا هەرسێ پێپتایدەكانی ناو ئینسۆلین هەیە، كە دەكرێت تووشبووانی شەكرە لەرێگەی دەمەوە بیخۆن و لەكاتی پێویستدا رێژەی شەكرەی پێ هاوسەنگ بكەنەوە.
ئەو مادە بۆهێڵییانەی لە دیواری خانە رووەكییەكەدا هەن پارێزگاریی لە ترشەڵۆك و ئەنزیمەكانی سیستمی بەرگریی دەكەن هەتا دەرمانەكە دەگاتە میكرۆبەكانی گەدە و رێكخستنی ئینسۆلینی جەستە، دواتریش بە رێڕەوەكانی ریخۆڵە و جگەردا رێدەكات هەتا دەگاتە شوێنی مەبەست.
ئینسۆلینە رووەكییەكە لەسەر هەریەك لە مشك و سەگ تاقیكراوەتەوە و ئەنجامەكانیش سەركەوتوو بوون و وەك ئینسۆلینی ئاسایی كاردەكات، لەلایەكی دیكەوە چارەسەر و دەرمان و دەرزییەكانی ئینسۆلین لەئێستادا زۆر گرانبەهان بێجگەلەوەی تەنها ماوەی چەند ساڵێكی كەم كاردەكەن، بەڵام ئەم داهێنانە نوێیە دەكرێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی نرخی دەستكەوتنی دەرمانەكە.
ژ.ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/143/resized_555.jpg)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)