کوردستانی

قایمقامییەتی دەربەندیخان داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی دەربەندیخان داواکارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - 
 
قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت داواکارین لە هاوڵاتییان و گەشتیاران لە دوای بەسەربردنی کاتەکانیان لە ناوچە گەشتیارییەکان، پاشماوەکانیان لە ناو کیس بکەن تاوەکو ژینگەی ئەو ناوچانە پاکوخاوێن رابگیرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند "بەبڕیاری قایمقامی دەربەندیخان و بە هاوکاریی کۆمپانیای ئۆرانۆس، توانرا تەنیشت رووباری سیروان و بەرانبەر سەیرانگای ژاڵەناو لە پاشماوەی گەشتیاران پاکبکرێتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "داوا لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەین دوای بەسەربردنی کاتەکانیان، ناوچە گەشتیارییەکان بە پاکوخاوێنی رابگرن و پاشماوەکانیان لەناو لەناو کیسەی خۆڵ دابنێن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داواکاریشین لە هاوڵاتییان و دوکانداران و کاسپکاران کە لەو شوێنانەی حاویە و سەلەی خۆڵی لێیە پاشماوەکانیان فڕێ بدەن و نەیخەنە سەر شەقام و شۆستە و تەنیشتی حاویە و سەلە خۆڵەکان".
 
قایمقامییەتی دەربەندیخان وتوشیەتی "لەبەر کەمی بودجە و سەرفنەکردنی تەواوی شایشتە داراییەکانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە ئەوانیش ناتوانن وەک پێویست خۆڵ و خاشاکی قەزاکەمان بۆ کۆبکەنەوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هاوکار و پشتیوانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوەبن لە پاک راگرتنی دەربەندیخان".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan