کوردستانی
شایان عەلی چالاکوان لە کەرکوک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شایان عەلی، چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دادگای کەرکوک دەستگیرکرا بە تۆمەتی هەڕەشە و سوکایەتیکردن بە دادوەرانی نێو دادگا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بە مادەی 413 لە سەر سکاڵای دوو دادوەر بە تۆمەتی هەڕەشە و سوکایەتیکردن شایان عەلی، چالاکوان دەستگیرکراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەسەر دۆسیەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و لەئەستۆگرتنی منداڵەکەی سەردانی دادگای کردووە، تاوەکو کارەکانی راییبکات، پێشتر لە گرتە ڤیدیۆییەکدا هەڕەشەی لە دادوەرانی دادگا کردووە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


