گێتی

لیرەی تورکی هاڕەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیرەی تورکی هاڕەی کرد
مەودا میدیا - 
 
دوای ئەوەی بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سودی زیاتر بەرزکردەوە، لیرەی تورکی هاڕەی کرد و بەهای 100 دۆلار بووە دوو هەزار و 367 لیرە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سودی بانکی بەرزکردەوە بۆ %15 و بەم شێوەیەش بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و هەر 100  دۆلارێکی ئەمەریکی بە دوو هەزار و 367 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تورکیا پێچەوانەی پێشبینییەکان بوو و لە پێشتردا رێژەی سودی بانکی %8 بوو، ئەم بەرزبوونەوەی رێژەی سودەش دەرخەری سیاسەتی ئابووری نوێی تورکیایە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهای لیرەی تورکی تەنها لەمساڵدا رێژەی %18ی بەهاکەی خۆی لەدەستداوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان