کوردستانی

وەرگرتن بۆ خولی نوێی ئەفسەران دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرگرتن بۆ خولی نوێی ئەفسەران دەستپێدەکات
مەودا میدیا - 
 
سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت وادەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خولی نوێی ئەفسەران رۆژی 5ی تەمموزی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "خولی نوێی ئەفسەران لە کۆلێژەکانی سەبازیی 3ی قەڵاچۆلان و 2ی زاخۆ دەستپێدەکات و ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕمی داواکاریی پڕبکەنەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانە خوازیاران وەردەگیرێن و وەرگرتنیش بۆ هاوڵاتییان و پێشمەرگەیە، داواکارییەکانی پێشکەشکردن لە رۆژی 5ی تەمموز دەستپێدەکات و رۆژی 20ی تەمموزی 2023 کۆتایی دێت".
 
سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە مەرجەکانی وەرگرتنی لە خولی 29ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ و خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆلان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی شارستانیی بەکالۆریۆس و بەرەو سەرە بڵاوکردووەتەوە".
 
ئەمانەش مەرجەکانی وەرگرتنن: 

Qaiwan
Qaiwan