کوردستانی

گەنجێک لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لەناو بازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە هۆبەی پزیشکیی دادی چەمچەماڵە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەریی تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری گواستراوەتەوە بۆ هۆبەی پزیشکیی دادی چەمچەماڵ".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە ئەو گەنجەی تەقەی لێکراوە ناوی خواناس وریایە و گەنجێکی شانۆکارە،  تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی چەمچەماڵە.
Qaiwan
Qaiwan