کوردستانی

لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە هۆشداری دەدرێت
لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە هۆشداری دەدرێت
 
 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بە هەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵەکاندا قەدەغەیە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بە هەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژندا لە ناو ماڵەکاندا قەدەغەیە.
 
 هەر سەبارەت بە تای خوێنبەربوون سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "بە مەبەستی رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون پێویستە قوربانیکردن لە شوێنی تایبەتیدا بکرێت و کەسی سەرپێچیکار سزادەدرێت ".
 
باسی لەوەشکردووە "هەر کەسێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات و لە شوێنی تایبەتیدا قوربانی نەکات ئەوا رێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر و سزادەدرێن ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan