کوردستانی
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت بازرگانێکی مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە کە چەندین پارچەی ئامادەکراوی پێبووە و بۆ فرۆشتن ئامادەیکردوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریکردنی ورد هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین بە فەرمانی دادوەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە لە رۆژی 21ی حوزەیرای 2023 بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن".
باسی لەوەشکردووە "ئەو تۆمەتبارە بە ناوی (س، ی، ع) لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەندین پارچەی ئامادەکراو لە مادەی هۆشبەری پێبووە لە جۆری (هێرۆین) و ئامادەیکردوون بۆ فرۆشتن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


