کوردستانی
شەش كەس بوونە قوربانیی رووداوێكی هاتوچۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان، رووداوێكی هاتوچۆ بووە هۆی برینداربوونی شەش كەس.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 رایگەیاند؛ لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەنزیک ئاوەخێری لەسەر رێگەی كەلار-دەربەندیخان شەش کەس بریندربوون.
بەپێی راگەیەندراوەكان ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری ئیسوزو isuzu بووە و دەستبەجێ دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.
لەئەنجامی ئەو رووداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، تیمی هاتووچۆش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردوە.
سەبارەت بە چۆنییەتی روودانی رووداوەكە ئەوەش هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتووە، لەنزیک ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ژ.ع

بیروڕا