کوردستانی
توركیا كوژرانی سەربازێكی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەربازێكی توركیا لە سنووری هەرێمی كوردستان كوژرا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 لە سنووری ئۆپەراسیۆنەكانی (چڕنووك)ی وڵاتەكەی یەكێك لە سەربازەكانی لە رووبەڕووبوونەوەكاندا كوژراوە.
لە راگەیەندراوەكەی بەرگریی توركیا ئاماژە بەوەكراوە، سەربازەكە لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) 15ی ئەم مانگە برینداربووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و تیماركردنی ئەمڕۆ هەینی گیانیلەدەستداوە.
ماوەیەكی زۆرە لەژێر ناوی جیاوازدا توركیا چەندین ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤا ئەنجامداوە و بەردەوامیی هەیە كە لە ئەنجامی هێرشەكاندا بێئەندازە هاونیشتیمانیی كورد شەهیدكراون و زیانێكی زۆری ژینگەیی و مادی بە ناوچەكان گەیەندراوە.
ژ.ع

بیروڕا