کوردستانی
پێنج توێژ سبەینێ مووچە وەردەگرن و هەتا جەژن تەواوی مووچە دابەشدەكرێـت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی لیستی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان، سبەی شەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پێنج توێژ.
لیستی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی شەممە 24ی حوزەیرانی 2023 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار بۆ هەریەك لە (هێزی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان، کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ زیندانیانی سیاسی).
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت و هەتا پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 400 ملیا دیناری شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
هەتا ئێستاش مووچەی مانگی ئایاری هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە، دارایی و یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و دامودەزگا نەوتییەکان دابەشكراوە.
ژ.ع

بیروڕا