کوردستانی
راپۆرتێكی ئەمەریكی: دەسەڵاتی بەغدا بەسەر هەرێمدا فراوانتردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمەریكی، وردەكاریی دۆسییەی نەوتی هەرێم و بودجەی عیراقی فیدراڵی خستووەتەڕوو، ئاماژە بەوەشدەكات "بەغدا دەسەڵاتەكانی بەسەر هەرێمدا فراونتردەبێت".
لە راپۆرتەكەدا ئێمیڵی هاوسرۆن، شیكەرەوەی سیاسیی پێشكەوتوو تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەند و باكووری ئەفریقا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەنجامی یاسای نوێی بودجەی عیراق، دەسەڵاتی پاوانخوازی بەغدا زیاتر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستان دەكات "چونكە هەرێم ناچارە بە ناردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوەند لەرێگەی سۆمۆوە، تەنها بەرامبەر ئەو بڕە نەوتە دەتوانێت پارە لە بەغدا وەربگرێت".
لەلایەكی دیكەوە ڤڵادیمیر ڤان ویڵگنبرگ، شارەزای بواری سیاسەتی كورد باسی لەوەكردووە، هەرێمی كوردستان لە توانایدا نییە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل رەوانەبكات بەتایبەتی لەكاتێكدا دانوستانەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لەگەڵ توركیا ئەنجامی نادیارە.
ویڵگنبرگ ئەوەشی روونكردووەتەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی بەنەژاد كورد پێیانوایە بودجە "رێگە بە بەغدا دەدات زیاتر كۆنترۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی بكات".
هاوكات 21ی حوەزەیرانی 2023 دكتۆر ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرلەبەری پرۆژەکەی حکومەتی گۆڕیوە و بەپێی مادەی 13 لە یاسای بودجەی عیراق، دوو هەژماری بانکیی دەکرێنەوە لە جیاتی یەک دانە.
سەبارەت بەو هەژمارە ئامانج رەحیم وتی"ئەم هەژمارەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بانکی نێوخۆیی عیراقی لە بانکی ناوەندیی عیراق دەکرێتەوە بۆ تۆماركردن و وەرگرتنی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و نابێت هیچ بڕەپارەیەکی لێ گلبدرێتەوە یان (مقاصە)ی لەسەر ئەنجامبدرێت".
جێگیركردنی نرخی بەرمیلێك نەوت لە 70 دۆلاردا لە بودجەی عیراق دیاریدەكات بودجە بتوانێت تا چەند پاڵپشتیی حكومەتی وڵاتەكە بێت، داهاتەكانی نەوتیش رێژەی لەسەدا 85ی بودجەی عیراقی لە یاسای پێشوودا پێكهێنابوو.
ژ.ع

بیروڕا