کوردستانی

خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-


وەزارەتی ئابووری و دارایی حكومەتی هەرێم بە فەرمیی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی ئایار، بڕیارە هەتا سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 سەرجەم وەزارەتەكان و مووچەخۆران مووچەی مانگی ئایار وەربگرن.

سبەی شەممە هەریەك لە (هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی و ئەنجوومەنی و دەزگای ئاسایش) مووچەكانیان وەردەگرن.

هاوكات رۆژی یەكشەممە 18 وەزارەت و دەستە مووچەكانیان وەردەگرن كە بە كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەستپێدەكات و بە كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆتاییدێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە، هەتا رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیران، واتا هەتا پێش جەژنی قوربان، سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

ژ.ع



نوێدەكرێـتەوە...
Qaiwan
Qaiwan