کوردستانی
زیاتر لە 100 خێزانی ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی 108 خێزانی ئاوارەی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی فەرمیدای ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023، وەزارەت كۆچ و كۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی 108 خێزانی ئاوارەی ئیزدی لە كامپی شاریای دهۆكەوە بۆ شەنگال راگەیاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، گەڕانەوەی ئەو خێزانانە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی كاری حكومیدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێز و حكومەتەكانی ناوەند و هەرێم، بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی گەڕانەوەی ئاوارەكان.
كۆی گشتی لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەپێی ئامارە راگەیەندراوەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، 440 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە كامپەكانی دهۆكەوە گەڕێندراونەتەوە شەنگال.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، لە ناوچەكە نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە هەیە و تەنها لەسەدا 30ی ئاوارەكان لەناو كامپدا دەژین و ئەوانی دی لەناو دانیشتواندان.
ژ.ع

بیروڕا