کوردستانی

بكوژی گەنجەكەی چەمچەماڵ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژی گەنجەكەی چەمچەماڵ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد
مەودا میدیا-

قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنی بكوژی گەنجەكەی چەمەچەماڵ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە گەنجێک بە ناوی خواناس وریا لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ کوژرا، تۆمەتباری بکوژ بە ناوی ( هـ، ک،ع) خۆی رادەستكرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ بكوژی گەنجەكە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا دڵنیایی دراوەتە هاوڵاتییانی سنووری قەزای چەمچەماڵ كە سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بەردەوام لە ئەرکدان و رێگەنادەن هیچ تۆمەتبارێک لەدەستی یاسا هەڵبێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan