کوردستانی
زیاتر لە دوو هەزار زەویی كشتوكاڵی لە سنووری شارەزوور سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەشێک جاڕە گەنمەکانی سنووری گوندەکانی شارەزور ئاگرکەوتەوە و زیانێكی زۆری گەیاندووە بە جوتیارانی ناوچەكە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان بۆ مەودا میدیا، زیاتر لە 2000 (دوو هەزار) دۆنم زەوی كشتوكاڵی بەهۆی ئاگرەكەوە سووتاوە.
ئاگرەكە دەمەوئێوارەی ئەمڕۆ كەوتووەتەوە و هەتا چەند كاتژمێرێك بەردەوامیی هەبووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و هاوڵاتییانی ناوچەکەش پێكەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی بوون.
سەبارەت بە مەزەندەی زیانەكان هەتا ئێستا زانیارییەكی ورد ئاشكرا نەكراوە، لایەنی پەیوەندیداریش هیچ زانیارییەكی نەخستووەتەڕوو.
ژ.ع

بیروڕا