کوردستانی
كەسوكاری خواناس گلی 7 داواكاریی ئاراستەی رای گشتی دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە روونكردنەوەیەكدا، باوكی خواناس گلی، ئەو گەنجەی لە ناو بازاڕی شاری چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانیلەدەستدا، لە حەوت خاڵدا داواكاریی بنەماڵەكەیان دەگەیەنێتە خەڵك و راگەیاندن و هێزە ئەمنییەكان.
پاش ئەوەی ئەمشەو هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 بكوژی خواناس وریا گلی خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد، باوكی كوژراو لە نووسراوێكدا داوادەكات خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەستی بنەماڵەكەیان لەبەرچاوبگرن و هێزە ئەمنییەكان هەستن بە ئەركی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کوڕەکەیان هەر بیوبۆچوونێکی هەبووبێت، بەرهەڵچوونی گەنجیی و کاتییان زانیوە و ئامۆژگاریی بەردەوام کراوە و چەند مانگێک بووە لەسەرخۆ رووەو قەناعەتی جارانی ئاراستەی وەرگێڕابوو و دڵیان خۆشبوو بەوەی لەوبارەیەشەوە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخسا.
دەقی روونكردنەوەكە؛
ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی کۆچکردو خواناس وریا گلی..
لە بەرواری 22-6-2023، لە دەوروبەری کاتژمێر 5:30 دەقیقە و بە ڕۆژی ڕووناک بەبەرچاوی خەڵکەوە لەناو ئاپۆڕای بازاڕی شاری چەمچەماڵ بە دەستڕێژی گولە کوڕەکەمان تیرۆرکرا، ئەمە بەلای ئێمەوە کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە، بۆیە بە بیستنی هەواڵەکە تووشی شۆک بووین، چۆن دەکرێت لەناو قەرەباڵغی ئاپۆڕای باڕاڕی شار بە ڕۆژی ڕووناک بەبەرچاوی خەڵکەوە کەسێک دەستی بچێت لە خوێنی کوڕەکەمان، بۆیە لێرەدا ئێمە وەک بنەماڵەی کۆچکردو سەبارەت بەم ڕووداوە ئەم خاڵانە بۆ ڕایگشتی دەخەینەڕوو:
1. بنەماڵەی ئێمە بنەماڵەیەکی ئاینی و ڕۆشنبیری، دیاری شاری چەمچەماڵ و دەڤەری کەرکوکە جگەلە دەستی خزمەت لە شارەکە، لە هیچ کاتێکدا هیچ خراپە و کێشەیەکمان بۆ هیچ کەس نەبووە و کێشەمان لەگەڵ کەسدا نییە و لەگەڵ ئەم کوڕە و بنەماڵەکەشیدا هیچ کێشەیەکمان نەبووە.
2. ئەو کوڕە کوڕی ئێمەیە و حاشای لێناکەین، ئێمە وەکو خانەوادە شانازی دەکەین بە پابەندبوونمان بە ئاینی ئیسلامەوە، ناشمان ئەوێت کەس گومان لەسەر ناسنامەی ئاینیمان و پەبەندبوونمان بە ئاینەوە بۆ دروست بکات، کوڕەکەمان هەر بیڕوبۆچونێکی هەبوبێت، بەهەڵچوونی گەنجی و کاتیمان زانیوە و ئامۆژگاریی بەردەوام کراوە و چەند مانگێکە لەسەرەخۆ ڕووەو قەناعەتی جارانی ئاراستەی وەرگێڕابوو و دڵمانخۆشبوو بەوەی لەوبارەیەشەوە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخسا.
3. کوڕەکەمان هەر جۆرە بیرکردنەوەیەکی هەبێت تازە حسابی لەدونیادا پێچراوەتەوە بۆ قیامەت، ئێستا ئەسپەردەی لای خودایە و نزامان لێخۆش بوونیەتی لای پەروەردگا.
4. جەخت لەوە دەکەینەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکاری یاساییمان گرتەبەر، لە ئێستادا ئەم کەیسە، کەیسێکی قانونییە و لەدەست پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانە. بۆیە هیوادارین ئەوان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵبسن چی ئیجرائاتێکی قانونینی هەیە بیگرنەبەر. ئێمە کەیسەکەمان داوەتە دەست یاسا، داواکارین یاسا دادپەری بۆ خاوەن ماف بگەڕێنێتەوە، لەتازەترین پێشهاتیشدا ئاگادارکراوینەتەوە کە ڕادەستی ئاسایش کراوە.
5. سەبارەت بەوەی کە هۆکاری ڕووداوەکە چیە ئێمە هیچ شتێک لە خۆماندا شک نابەین و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیمان نییە، ئەوە پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانە پێویستە لێکۆڵینەوە بکەن و هۆکارەکەی ئاشکرا بکەن بۆ ڕای گشتی.
6. تکامان وایە لە هەموو لایەک بە تایبەت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕ و پەیچ ئەکاونت و کەناڵەکانی سۆشیاڵ میدیا، لە خۆوە لێدوان و ڕاپۆرتی بێ زانیاری بڵاونەکەنەوە، هێندەی تر ڕووحی برینداری ئێمە ئازار مەدەن.
7. ئێمە ئەم ڕوداوە بە تیرۆرێکی بێ پاساو کوشتنێکی ناڕەوا دەزانین، لەهەمان کاتیشدا پێمان وایە وەڵامی وتن و قسە بە فیشەک نادرێتەوە، ئەمە ئەگەر پاساوێکی وەها بوونی هەبێت کە ئێمە ئاگاداریی نین.
لەکۆتاییدا دیسانەوە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە کەیسی تیرۆری کوڕەکەمان بە یاسا سپاردوە هیوادارین لەم کەیسەدا یاسا و دام و دەزگاکانی جێبەجێکردن کاری خۆیان ئەنجام بدەن و دادپەروەریمان بۆ بەدیبهێنن.
وریا ناظم گلی
لەبری بنەماڵەی کۆچکردوو
ژ.ع

بیروڕا