گێتی

دۆخی روسیا بەهۆی یاخیبوونی هێزی ڤاگنەرەوە نا سەقامگیرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی روسیا بەهۆی یاخیبوونی هێزی ڤاگنەرەوە نا سەقامگیرە
مەودا میدیا - 
 
هێزی ڤاگنەر یاخی بوون و فەرماندەی هێزەکەش رایدەگەیەنێت ناوچەی رۆستۆڤمان کۆنتڕۆڵکردووە و گەر هەر هێزێک رووبەڕوومان بووەستێتەوە بەرەنگاری دەبینەوە.
 
یەڤگینی بریگوجین، فەرماندەی هێزی ڤاگنەر رایگەیاند "سوپای روسیا هێزەکانی ئێمەیان مووشەکباران کردووە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانمان بەو هۆیەوە کوژراون".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو هێرشەی کراوەتە سەرمان بە بڕیاری وەزیری بەرگریی روسیا ئەنجامدراوە و داواکارین لە روسیا کە بەرەنگاری هێزەکانمان نەوەستێتەوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ژمارەی چەکدارەکانمان دەگاتە نزیکەی 25 هەزار کەس و داواش لە هاوڵاتییان دەکەین پەیوەندیی بکەن بە ریزەکانمانەوە".
 
 ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیاش رایگەیاند "رێگە نادەین هێزی بیانی دەستوەردان لە کارەکانمان بکەن و ئەمە خیانەتە لە نیشتمان و لێتان قبووڵ ناکەین، بەتووندی سزای ئەو خیانەتکارانە دەدەین".
 
پوتین جەختیشی کردووەتەوە "لە مۆسکۆ باری نائاسایی راگەیەندراوە و هێزەکانی روسیا فەرمانی گونیاویان پێگەیشتووە و بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەی بەرگرین لە وڵاتەکەیان". 
 
 ئەمەش لە کاتێکدایە هێزی ڤاگنەر هێزێگی نیمچە سەربازییە و روسیا لە ململانێ سەربازییەکانیدا بەکاریان دەهێنێت، ئەو پێشڕەوییانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامدران زۆرینەیان لەلایەن ئەم گروپەوە کراوە.


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان