کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی وەزارەتیی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چەند شوێنێک بەپێی ئەو خشتەیە مووچەکانیان وەربگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەبێت کە رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە هەریەکە لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی به‌رگریی و فریاكه‌وتن، كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، زیندانه سیاسییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچەکانی مانگی پێنجیان وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە وابڕیارە سبەی بەرواری 25ی حوزەیران بڕی 400 ملیار دیناری دیکە وەک قەرز بچێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و بەم شێوەیەش سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


