کوردستانی

پێش جەژنی قوربان دەروازەیەکی نوێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش جەژنی قوربان دەروازەیەکی نوێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - 
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت هەنگاوەکانی کردنەوەی دەروازەی تەوێڵە لە کۆتاییدایە و وابڕیارە پێش جەژنی قوربان هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیەوە دەستپێبکات.
 
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و لە نووسراوەکەدا واژۆی ئیسحاق جیهانگیری، سەرۆک کۆماری ئێرانی لەسەرە کە وا دەردەکەوێت رەزامەندی دابێت بە هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی تەوێڵە و پشتە و کێلی.
 
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش رایگەیاند "پێش جەژنی قوربان یەکەم هاتوچۆی فەرمیی گەشتیاران لە دەروازەی تەوێڵەوە دەستپێدەکات و هەنگاوەکانی کردنەوەی دەروازەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 18ی ئەم مانگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەکەی کرد و جەختی لە کردنەوەی کرد بەڕووی گەشتیاراندا لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan