کوردستانی

چیای مەتین بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆردوومان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیای مەتین بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆردوومان کرا
مەودا میدیا - 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر زنجیرە چیاکانی مەتینیان لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای مەتین و دەڤەری نهێلێ لە کاتژمێر 12:15 خولەکەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەردەوام دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەبیسترێت و دوو جار و لەسەر یەک هەمان شوێنی چیای مەتین بۆردوومانکراوە.
 
بەو پێیەی شوێنەکەی کە بۆردوومان کراوە ناوچەیەکی قەدەغەکراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هاوڵاتییانی گوندی گۆهەرزی سەلامەتن.
Qaiwan
Qaiwan