کوردستانی

هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە قۆناغی خزمەتكردندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە قۆناغی خزمەتكردندایە
مەودا میدیا - 
 
دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاردرا کە یەک ملیۆن نەمام لە پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانیدا بچێندرێت و رووبەری سەوزایی زیادبکرێت، لە ئێستادا لە قۆناغی خزمەتکردندایە.
 
هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند "بەم دەستپێشخەرییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەنگاوێکی گرنگ بەدیدێت و سلێمانی لە قۆناغی خۆگونجاندندایە لەگەڵ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان".
 
باسی لەوەشکردووە "لە دارستانی ئەزمەڕ توانیومانە لە دووریی 700 مەترەوە ئاو بگەیەنینە سەر چیاکە بۆ زامنکردنی ئاودانی نەمامەکان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە دابینکردنی دوو عەمباری ئاوی گەورە توانیومانە ئاوی پێویست بۆ نەمامەکان دابین بکەین و لە رێگەی سیستمێکی ئاودێرییەوە توانیومانە ئاو بگەیەنینە هەموو نەمامەکانی پرۆژەی دارستانی ئەزمەڕ".
 
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتوشیەتی "ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە نەمامەکان لە گەشەیەکی زۆر باشدان و لەئێستاشدا هەرچەندە بەردەوامین لە ئاودانیان، بژار و بنکۆڵی نەمامەکان و نوێکردنەوەی هێڵەکانی ئاگربڕ بەڕێوەدەچێت".


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan