کوردستانی
نەشتەرگەریی زمانەکانی دڵ بە شێوازێکی نوێ لە سلێمانی ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی توانرا بە شێوازێکی نوێ نشتەرگەریی گۆڕینی زمانەکانی دڵ ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 24ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی توانرا لەلایەن دکتۆر عەلا سوبحی و ستافی پزیشکان و کارمەندانی بەشی نەشتەرگەرییەوە لە نەخۆشخانەکە نەشتەرگەریی گۆڕینی زمانەی دڵ بە شێوازێکی نوێ ئەنجام بدرێت".
باسی لەوەشکردووە "ئەم نەشتەرگەرییە شێوازێکی پێشکەوتووە و شوێنی برینی نەشتەرگەرییەکەش لەسەر سنگی نەخۆشکە نامێنێتەوە، کەمترین بەش لە تەنیشتی لای راستی نەخۆشەکە دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای نەشتەرگەریی توانرا دوای تەنها سێ کاتژمێر بۆری هەناسەی دەستکردی بۆ لاببرێت و دوای رۆژێکیش نێردرا بۆ بەشی چاودێری ئاسایی".
تەندروستی سلێمانی وتوشیەتی "دوای سێ رۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە بە تەندروستییەکی باشەوە نێردرایەوە بۆ ماڵەوە".
ر.ع
بیروڕا


