کوردستانی
خواردنەوەی مەی لەم شوێنانە قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایدەگەیەنێت لە شاری كەركوك خواردنەوەی مەی لە شوێنە گشتییەكان قەدەغەكرا و هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە مەی لە شوێنە گشتییەكان دەخۆنەوە بەڕێوەدەچێت.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی دوو رۆژە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە کە لە شوێنە گشتییەکاندا مەی دەخۆنەوە، چونکە دیاردەیەکی ناشرینە و هاوڵاتییان بێزاردەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لەو کەسانە بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی کە لێپیچینەوەیان لەگەڵ کراوە و دەستگیرکراون، هەروەها هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی "هاوڵاتییان پابەندن بە بڕیارکەوە و لەو رۆژەوەی هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە لە 60% مەی خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان کەمیکردووە".
س.ر

بیروڕا