کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن و تەقەکردن لە ناوشاری هەولێر.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان توانیمان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەین بەناوەکانی (ز ، أ ،ق) و (ع ،أ  ،م ) و (ت ،ز ، م ) کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنی (ماتۆڕسکیل) و تەقەکردن لەناوشاری هەولێر و بێزارکردنی خەڵک و بڵاوکردنەوەی ساتی تەقەکردنەکانیان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان".

ئاماژە بەوەکراوە "هێزەکانمان بەردەوامە لەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەوکەسانەی کاری ئاژاوەگێڕی و تاوانی دزیکردن ئەنجام دەدەن و بوونەتەهۆی بێزارکردنی خەڵک".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan