کوردستانی
کەی ئەم رەشەبا بەهێزە کۆتایی دێت و کەشوهەوای رۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەوى رابردوەوە رەشەبایەکى بەهێز شارى سلێمانى گرتووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژانی جەژندا کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەوى رابردوەوە رەشەبایەکى بەهێز شارى سلێمانى گرتووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە رۆژانی جەژندا کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شەوى رابردووەوە رەشەبایەکى بەهێز شارى سلێمانى گرتووەتەوە کە خێراییەکەى 12مەترە لە چرکەیەکدا بە ئاڕاستەى باکوورى رۆژهەڵات کە دەکاتە 30 بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رەشەبایە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕپچڕ و هەندێک کات خێراییەکەى زیاد دەکات، سبەینێش بەردەوامى دەبێت، بەڵام خێراییەکەى کەمتر دەبێتەوە، هەروەها بەرزترین پلەى گەرماى تۆمارکراو لە شارى سلێمانى 38 پلەیە و نزمترینیش 25 پلەیە".
لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنەوە وتی "کەشوهەوای رۆژانی جەژن جێگیردەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ئاستێکی ناوەندا دەبن، وتە بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا روونادات".
س.ر
لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنەوە وتی "کەشوهەوای رۆژانی جەژن جێگیردەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ئاستێکی ناوەندا دەبن، وتە بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرمادا روونادات".
س.ر
بیروڕا


