کوردستانی

بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگارییه‌وە دەستگیربکرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایلی‌ تۆمه‌تباردا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتبار (ب، خ، ر) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan