کوردستانی
سێ منداڵ لەلایەن باپیریانەوە لەسەر شەقام فڕێدران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر رایگەیاند "رێکەوتی 25/6/2023 لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، سێ سێ منداڵ دوو کوڕ کە تەمەنیان 9 بۆ 10 ساڵە و یەک کچ کە تەمەنی پێنج مانگە، کە لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنرانە نووسینگەی منارەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر".

ئاماژە بەوەکراوە "بە سەرپەرشتی لێپرسراوی نووسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و دەرکەوت کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان (باوکی هاوسەرەکەی) بەجێی هێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێی داون".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان پێشکەش بە دادوەری تووندوتیژی خێزانی کرا و بڕیاریدا دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایک بوونی هەولێر، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەم پەڕاوە بەردەوامە".
س.ر
س.ر
بیروڕا