کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی مووچەی توێژێکەوە گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەشکردنی مووچەی توێژێکەوە گەیشت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت هەوڵی تەواو دراوە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم  وانەبێژان دابەشبكرێت.

 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەم کرد پێی وتم کە لەگەڵ وەزیری دارایی قسەی کردووە و هەموو هەوڵێک دەدرێت بەر لە جەژن، واتە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ پەروەردەکان و بانکەکان قسەمان کردووە، چەکی مووچە ئامادەیە و پارەش خراوتە سەر هەژماریان و هەوڵدەدرێ سێشەممە خەرجبکرێت.''

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan