کوردستانی

لەم شارەی کوردستان کەسێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارەی کوردستان کەسێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رایدەگەیەنێت کەسێک کە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بووە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستداوە، کە پێش 15 رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر خەوێندراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی حوزەیرانی 2023 شیروان جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "راستە کەسێک بە هۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستداوە و هاوڵاتیی قەزای کۆیە بووە بەڵام لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر خەوێندراوە".
 
باسی لەوەشکردووە "تەمەنی نزیکەی 75 ساڵە و پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بووە، دوای ئەوەی پشکنینەکەی لە بەغداوە نێردراوەتەوە بۆمان، ئەوە پشتڕاست بووەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە".
 
نیشانە دیارەکانی تای خوێنبەربوونیش ئەمانەن (تا، ئازاری ماسولکەکان، سەرئێشە و سەر گێژخواردن، هەوکردنی چاو و هەستیاریی بە رووناکی، سکچوون و رشانەوە، ئازاری سک".
Qaiwan
Qaiwan