کوردستانی

سبەینێ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - 
 
بڕیارە سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، وابڕیارە سبەینێ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەبێت لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر.
 
 ر.ع
Qaiwan
Qaiwan