کوردستانی

وەزارەتی دارایی: بانکەکان کراوە دەبن تا درەنگانی شەو بۆ دابەشکردنی مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی: بانکەکان کراوە دەبن تا درەنگانی شەو بۆ دابەشکردنی مووچە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرجەم بانکەکان پارەی پێویستیان بۆ نێردراوە و پێش جەژنیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، گەر پێویستیش بکات بانکەکان تا درەنگانی شەو کراوە دەبن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی حوزەیرانی 2023 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم بانکەکان لە سەرجەم پارێزگاکان پارەی پێویستیان بۆ نێردراوە و هیچ گرفتێک نییە لە بەردەم دابەشکردنی مووچەدا ".
 
باسی لەوەشکرد "تا درەنگانی ئێوارە دەرگای بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و گەر پێویستیش بکات زیاتر دەمێننەوە ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و هیچ گرفتێکیش تاوەکو ئێستا دروست نەبووە لەبەردەم پرۆسەی دابەشکردنی مووچەدا ".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
Qaiwan
Qaiwan