کوردستانی
گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری خابوور دەخنکێت و بەرگریی شارستانییش دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە دەردەهێنن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، گەنجێک بە ناوی (م، م، ا) لە سنووری گوندی خالشێ و لە کاتی مەلەکردندا لەناو رووباری خابوور خنکا.
هەربەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و دەستبەجێ پۆلیسی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە تاوەکو تارمی گەنجە خنکاوەکە لە رووبارەکەدا دەربهێنن.
دوای دەرکردنی تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری خنکانی ئەو گەنجە روون نەکراوەتەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


