کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکردووە کە 20 ملیۆن دیناری دزیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کەسێکمان دەستگیرکردووە کە 20 ملیۆن دینار و 75 هەزاری دزیوە و دواتر بەو پارەیە ئۆتۆمبێلێکی پێ کڕیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لە ماڵەکەی کراوە و بڕی 20 ملیۆن دینار و 75 هەزار دیناری لێ دزراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون".
ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە بە وتەی تۆمەتبارەکە بەو پارەیە کڕیویەتی کە لە دزییەکەدا بردوویەتی".
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "تۆمەتبار (س، ا، م) لەدایکبووی ساڵی 1988 و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


