کوردستانی
مەرزی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەیەكی كاتیی لە جەژنی قورباندا دەروازەكانی دادەخات.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ سەرجەم بازرگان و شۆفێرانی ئاگاداركردەوە بە داخستنی دەروازەكانی مەرزەكە لە یەکەم رۆژی جەژن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاتووچۆی بازرگانیی و کاروباری گومرگیی لە یەكەم رۆژی جەژندا رادەگیرێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و لە دووەم رۆژی جەژندا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەش هاتووە، هاتووچۆی گەشتیاریی ئاسایی دەبێت و 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن و "بۆ ساتێکیش راناگیرێت لە رۆژانی پشووی جەژنەکانیشدا".
ژ.ع

بیروڕا