کوردستانی
زەمینلەرزەیەك دهۆكی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پارزگای دهۆك زەمینلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر روویدا و زەمینلەرزەزانیی دهۆكیش زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە راگەیاند.
بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:41 خولەكەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023، زەمینلەزەیەك سنووری پارێزگای دهۆكی هەژاند و بەڕێوەبەرایەتیی بوومەرزەزانیی دهۆكیش دەڵێت خەڵكی ناوچەكە هەستیان پێكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، قوڵایی زەمینلەرزەكە 10 كیلۆمەتر بووە لە باكووری ناحییەی سەرسەنگی باكووری پارێزگاكە و چەقی بوومەلەرزەكەش لەناوەندی كۆمەڵگەی چیاكانی قەدیش و گوندی ئینشكێ بووە.
بەپێی زانیارییەكانی هەتا ئێستا، زەمینلەرزەكە تەنها لەلایەن دانیشتووانەوە هەستیپێكراوە و هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبووە.
ژ.ع

بیروڕا