کوردستانی
كۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەی نێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی هەردوو حزب دەستیپێكرد.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، نیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی2023 شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر و بڕیارە سەبارەت بە چەند پرسێك گفتوگۆ ئەنجامبدەن.
شاندەكەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە هەریەك لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، مەحموود محەممەد و زاگرۆس فەتا، هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی، جەعفەر شێخ مستەفا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەریش شاندەكەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان پێكهێناوە.
ئەو كۆبوونەوەیە پاش زنجیرەیەك گرژیی و ئاڵۆزیی سیاسیی دێت لەنێو هەردوو حزبەكەدا، دوای ئەوەی بەهۆی بابەتەكانی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەشەبودجەی هەرێم لە یاسای فیدراڵیی عیراق جەنگەدەم و ناكۆكیی لەنێوانیاندا دروستبوو.
ژ.ع

بیروڕا