کوردستانی
بەناوی هەلی كار دەستدرێژیی دەكاتە سەر دوو كچ و پارەشی لێوەرگرتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە بە ناوی هەلی كار دەستدرێژیی كردووەتە سەر دوو كچ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاشئەوەی دوو كچ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەكەن لە نووسینگەی رۆژهەڵات و سكاڵا تۆماردەكەن لەسەر كەسێك كە خەڵكی دەرەوەی هەرێمە و دەستدرێژیی كردووەتە سەریان، تۆمەتبارەكە دەستگیردەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، 25ی حوزەیرانی 2023 تۆمەتبارێك بەناوی (د.ب.ع) تەمەن 35 ساڵ خەڵكی دەرەوەی هەرێمە بە ناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی و پاش ئەوەی دەستدرێژی دەكاتە سەر دوو کچ و بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت ئەو دوو كچە سەردانی نوسینگەی (رۆژهەڵات)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانیان كردووە بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.
ئەوەش هاتووە، دەستبەجێ بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیی تۆمەتباری ناوبراو دەستگیركراوە و بەپێی مادەی 393 لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە.
ژ.ع

بیروڕا