کوردستانی
ئاماری تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری تووشبوون و ژمارەی مردنی بەو پەتایە لە هەرێم ئاشكراكرد و رێكارەكانی تایبەت بە خۆپارێزیی لەو نەخۆشییە راگەیاند.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەتا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 23 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد "لەنێو ئەو 23 تووشبووەی پەتاكەدا پێنج كەس گیانیان سپاردووە"، جەختیشیكردەوە لە هەماهەنگیی تەواوی دامەزراوەكان بۆ دەستەبەركردنی دەرمان دژ بە ڤایرۆسەكە.
وتیشی، لیژنەمان لە وەزارەتی تەندروستی ناوخۆ و دەرەوە و وەزارەتەكانی ئەوقاف و دامەزراوە جیاوازەكان پێكهێناوە و بڕیارمانداوە بە قەدەغەكردنی قوربانی لەناو ماڵ و سەرجادەكان، پێویستە تەنها لە شوێنە تایبەتەكان ئەو كارە ئەنجامبدرێت.
ژ.ع

بیروڕا