کوردستانی
فراكسیۆنی پارتی: مووچە وەرناگرین و ماوەی پەرلەمانتاریمان تەواوبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە نووسراوێك مووچەی مانگی حوزەیران رەتدەكەنەوە و دەڵێن "ماوەی ئەندامییەتیمان لە پەرلەمان تەواوبووە".
لە نووسراوەكەدا كە واژۆی زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لەسەرە و لیستی ناوی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەش هاوپێچكراوە داوا لە سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمان كراوە "رێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە ماوەی ئەندامییەتیی ئەندامانی فراكسیۆنەكە".
ئاماژە بەوەشكراوە، لە رێكەوتی 1ی حوزەیرانی 2023وە مووچەی ئەو مانگەیان رەتكردووەتەوە و ناشیانەوێت مووچەكەیان بۆ ببەسترێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دادگای فیدراڵیی عیراق رێكەوتی 30ی ئایاری ئەمساڵ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان و بەوپێیەش پێویستە لەسەر سەرجەم پەرلەمانتاران ئەو مووچانە بگەڕێننەوە كە پاش كۆتاییهاتنی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، واتا پاش رێكەوتی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ەوە وەریانگرتووە.
ژ.ع

بیروڕا