کوردستانی

بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رێكارێكی نوێ جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رێكارێكی نوێ جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیار و رێكارێكی نوێ جێبەجێدەكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی تاووتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و رێکخستنەوەی کارەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا لەگەڵ لێپرسراوانی هۆبەکانی بەڕێوەبەرێتییەكە کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە،چەند تەوەرێک تاووتوێکراون لە كۆبوونەكەدا تایبەت بە کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە گشتیی، سەرەڕای دادپەروەریکردن لە دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان و دابەشکردنەوەی فەرمانبەران بەسەر هۆبەکاندا.

هاوكات لەسەر پێشنیارێك بڕیاردراوە، ژمارەی مۆبایلی ستافێک لە پەروەردەی رۆژئاوا لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هەڵبواسرێت بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتی و کەسێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کرد و کێشەی لە مامەڵەکەیدا بۆ دروستبوو، پەیوەندی بە ستافەکەوە بکات و دەستبەجێ بەپێی یاسا و رێنماییەکان گرفتەكەی بۆی چارەسەربکرێت. 

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan