کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا و بۆ هەر کیلۆ واتێک نرخەکەی 277 دینارە، ئەم نرخەش بەراورد بە مانگی رابردوو دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون لە کۆبوونەوەیەکدا نرخی کیلۆ واتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرد کە بریتییە لە 277 دینار.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیش رایگەیاند "نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆ وات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بریتییە لە 277 دینار، لە کاتێکدا مانگى رابردوو نرخى کیلۆوات هاوەرێک بە 283 دینار بووە".
باسی لەوەشکردووە "دەبێت سەرجەم سیتییەکان کە لە سنووری پارێزگای سلێمانین پابەندی ئەم نرخەبن و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر زیاد لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


