کوردستانی
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خورماڵ – ئەحمەد ئاوا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە چوارکەس بریندار دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لەسەر رێگای خورماڵ – ئەحمەد ئاوا و نزیک گوندی وشکەناو وەرگەڕا و چوار سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، راستەوخۆ دوای رووداوەکە چوار بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون و رووداوەکەش بەهۆی لەدەستدانە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە.
شایەنی باسە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.
ر.ع
بیروڕا


