کوردستانی

لە ئەکوا پارکی چاڤیلاند مامۆستایەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەکوا پارکی چاڤیلاند مامۆستایەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 ئەمڕۆ مامۆستایەک کە بە رەگەز عەرەبە لەکاتی سەرکەوتنیدا بەسەر قادرمەکانی مەلەوانگەی ئەکوا پارکی چاڤیلانددا جەڵتە لێیدەدات و گیانلەدەستدەدات.
 
 ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بە ناوی محەمەد جاسم لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ئەکوا پارکی چاڤیلاند بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 65 ساڵە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بە مەبەستی توێکاریی".
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو هاوڵاتییە بە رەگەز عەرەبە مامۆستای زانکۆی بەغدایە و بە مەبەستی سەردانکردن هاتووەتە سلێمانی .
Qaiwan
Qaiwan