کوردستانی
بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی جەژنی قوربانەوە بازاڕەکەمان دادەخرێت و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران بەهۆی جەژنی قوربانەوە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دادەخرێت و تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەمموز پشووە".
باسی لەوەشکردووە "لە هەموو بازاڕەکانی دراویش لە سلێمانی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2ی تەمموز مامەڵەی دراو دەستپێدەکاتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کاریگەریی هەبێت لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و بەهای دۆلار بەرەو بەرزبوونەوە ببات.
بیروڕا


