کوردستانی
تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت دوای خاوێنکردنەوەی ناو تونێلی دەربەندیخان کارکردن بەردەوامە بۆ کێشانی هێڵکاریی هاتوچۆ لە ناو تونێلەکە و ئەمشەو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند "ئەمشەو تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا و کارکردن بەردەوامە بۆ کێشانی هێڵکاریی هاتوچۆ بۆ ناو تونێلەکە و ئەم کارانەش دوای کاری خاوێنکردنەوە دەستیانپێکردووە".
باسی لەوەشکرد "دەستخۆشی لەو لایەنە دەکەین کە کارەکەی لەئەستۆ گرتووە و تیمەکان بەردەوامن لە کارکردن، هەر کە کارەکانیش تەواوبوون تونێلەکە بە ڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " سوپاسی تیمی ئەندازەی هاتوچۆی گەرمیان دەکەین کە هەستاون بە ئەنجامدانی هێڵکاریی هاتوچۆ بۆ ناو تونێلی دەربەندیخان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو " سوپاسی تیمی ئەندازەی هاتوچۆی گەرمیان دەکەین کە هەستاون بە ئەنجامدانی هێڵکاریی هاتوچۆ بۆ ناو تونێلی دەربەندیخان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە بڕیاری قایمقامی دەربەندیخان شەوی دوێنێ تونێلی دەربەندیخان بەڕووی هاوڵاتییاندا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر داخرا بە مەبەستی پاککردنەوە و کێشانی هێڵکاریی هاتوچۆ.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


