کوردستانی
دوو زانکۆ لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت فەرمانی دامەزراندن بۆ هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان دەرکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند "بڕیاردراوە بە دامەزراندن (استحداث)ی زانکۆیەکی حکومی نوێ بەناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کە لە ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "ئەم زانکۆ نوێیە دەبەسترێتەوە بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمەوە و زیاد دەکرێت بۆ لیستی زانکۆ حکومییەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بڕیاریش دراوە کە زانکۆیەکی دیکەی حکومی دابمەزرێت (استحداث) بە ناوی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان کە لە ناوچەی ئاکرێ دەبێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


